
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
عومهرئاواره
به هۆى سه‌رهه‌ڵدانى داعش له لایه‌ک وداگیرکردنى ناوچه‌که له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه له لایه‌کى دیکه‌وه ژماره‌یه‌ک گوندى کورد نشین له سنورى شارۆچکه‌ى خانه‌قین ڕوو له چۆڵکردن ده‌که‌ن ودانیشتووانهکهى که هه‌زار خێزان ده‌بن ئاواره ده‌بن وڕوو له شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن.
عه‌دنان ده‌لۆ جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى خانه‌قین به‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: بارودۆخى شارۆچکه‌ى خانه‌قین وده‌وروبه‌رى له سایه‌ى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى جێگیر نییه وبه بارودۆخێکى مه‌ترسیدار وزۆر خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕۆژانه دیارده‌ى کوشتن وڕفاندنى هاوڵاتیان ڕووده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه که له‌وێ جێگیرن ڕێگرى له‌و دیارده‌یه بکه‌ن یاخود به‌رگرى له دانیشتوانى ناوچه‌که بکه‌ن.
وتیشى : له ئێستادا زیاتر له 15 گوندى کوردنشین به هۆى مه‌ترسییه‌کانى داعش وحهشدى شه‌عبییه‌وه ڕوویان له چۆڵ کردن کردووه وژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌ى که زیاتر له هه‌زار خێزان ده‌بن ماڵ وحاڵى خۆیانیان بهجێهێڵاوهو ڕوویان له شاروشارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کردووه .