هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ قه‌زای شاره‌زوور كرایه‌وه‌

شوبات 03, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 3ی شوبات هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌ قه‌زای شاره‌زوور كرایه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌روپێشبردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ قه‌زای شاره‌زوور به‌ دابینكردنی ده‌رمان و كه‌ره‌سه‌ی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی قه‌زای شاره‌زور تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تی به‌رچاوی دانیشتوانی قه‌زای شاره‌زوور بكرێت.

ناوبراو وتیشی ئه‌مرۆ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ره‌ئوف به‌گ كرایه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌ ناو قه‌زاكه‌دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت و ڕوونه‌كاته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌.

قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور هێما بۆ ئه‌وه‌ ئه‌وه‌كرد هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ دابینكردنی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كان تا له‌ قه‌زاكه‌دا خزمه‌ت بكه‌ن و ببێته‌ كار ئاسانی بۆ دانیشتوانی سنوره‌كه‌.