ته‌رمى میر ته‌حسین به‌گ گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان

شوبات 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ ته‌رمى میر ته‌حسین به‌گ میرى ئێزدییانى کوردستان و جیهان له‌رێگاى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان

له‌ مه‌راسیمێکى تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و هه‌موو پێکهاته‌ ئایینییه‌کانى کوردستان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر پێشوازى له‌ ته‌رمى میر ته‌حسین به‌گ ده‌کرێت.

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا نێچرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ووتارێکى پێشکه‌ش کردوو تیایدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌: "میر ته‌حسین به‌گ مرۆڤێکى به‌ هه‌ڵوێستبوو، به‌شدار بوو له‌ شۆڕشى کوردستان و به‌و هۆیه‌وه‌ تووشى ده‌رده‌سه‌رى زۆربوو".

ووتیشى :: "شنگال برینێکه‌ له‌ جه‌سته‌ى هه‌موو تاکێکى کورد".هه‌رگیز شنگال له‌بیر ناکه‌ین و کار بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ده‌که‌ین ، بڕیارمداوه‌ کارى له‌ پێشینه‌مان رزگارکردنى خوشک و برا ئێزدییه‌کان بێت.

میر ته‌حسین سه‌عید عه‌لى به‌گ، له‌ رۆژى 15ى ئابى ساڵى 1933 له‌ ناوچه‌ى باعه‌درێى سه‌ر به‌ قه‌زاى شێخان له‌دایکبوو. له‌ هاوینى ساڵى 1944 کاتێک که‌ میر ته‌حسین به‌گ ته‌مه‌نى نزیکه‌ى 11 ساڵ بوو، به‌هۆى کۆچى دوایى باوکییه‌وه‌، له‌لایه‌ن دایه‌گه‌وره‌یه‌وه‌ بۆ پۆستى میرى کوردانى ئێزدى به‌ربژێرکرا.

رۆژى دووشه‌ممه‌ 28-1-2019 میر ته‌حسین به‌گ له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانى شارى هانۆڤه‌رى ئه‌ڵمانیا له‌ ته‌مه‌نى 86 ساڵیدا کۆچى دواییکرد ‌و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4-2-2019 ته‌رمه‌که‌ى ده‌گاته‌وه‌ کوردستان.