به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى میر ته‌حسین ئه‌نجامدرا

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی شوبات به‌ڕێز مه‌حمه‌د حاجى مه‌حمود له‌ فڕۆکه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌شدارى له‌ مه‌ڕاسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى میر ته‌حسین میرى ئێزیدیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و جیهان که‌ به‌یانى ئه‌مرۆ گه‌یشته‌وه‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و له‌ مه‌ڕاسیمه‌که‌دا هه‌ریه‌كه‌ نێچیره‌ڤان بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستا ن و نوێنه‌رانى حکومه‌تى عێراق و كونسوڵى وڵاتان و ژماره‌یه‌ک زۆرى که‌سایه‌تى سیاسی و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیه‌سیه‌کان به‌شداریان له‌و مه‌ڕاسیمه‌که‌یان کرد. سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ ساتێک وه‌ستان بۆگیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد و تواتر به‌ڕێز محمه‌د حاجى مه‌حمود تاجه‌گوڵینه‌ى ڕێز و وه‌فاى له‌سه‌ر ته‌رمی میر ته‌حسین میرى ئێزدیان داناو دواتریش نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌ هه‌مان شێوه‌ تاجه‌گوڵیه‌نه‌یان رێز و وه‌فه‌یان دانا. ڕۆژى (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) میر تەحسین بەگ لە تەمەنى ٨٦ ساڵیدا بەهۆى نەخۆشییەوە لە شارى هانۆڤەرى ئەڵمانیا کۆچى دوایی کرد.
تەحسین سەعید ناسراو بە میر تەحسین لە ١٥ی ئابی ١٩٣٣ لە ناحیەی باعەدرێی سەربە قەزای شێخان لەدایکبووە، دوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٤٤ و لە تەمەنی یانزە ساڵییەوە میری ئێزدییەکانی جیهانە بوو.

ئەلبوومی وێنەکان