له‌ دوكان 26 تۆمەتبار دەستگیردەكرێت

شوبات 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بەشی پۆلیسی دوكانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەماوەی یەك مانگی ڕابردوو 26 تۆمەتبار دەستگیردەكەن كە داواكراو بوون لە لایەن دادگاوە .

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیس هاتووه‌ لەو هەڵمەت و بەسەركردنانەوەشدا كە هێزەكانی بەشی پۆلیسی دوكان كردویانە ، دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و دوو چەكی جۆری تاپڕدا .
لەماوەی یەك مانگی ڕابردوودا هێزەكانی پۆلیسی دووكان 26 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بە پێی ماددەكانی:
21 ی چەك 
450
456
477
443
432
7ی خێزانی و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی .

لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە