زۆرینه‌ی دانیشتوانی سلێمانی گه‌نجن

شوبات 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بە گوێره‌ى ئاماری بەڕێوبه‌رایەتی ئاماری سلێمانی تەنيا 4% دانیشتوانی سلێمانی بەتەمەنن و توێژی گەنجان زۆرترین رێژە پێکده‌هێنن.

مه‌حمود عوسمان ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی ڕایگه‌یاند ته‌مه‌نی 15 ساڵی بۆ 65 ساڵی له‌ 61% دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی پێكدێنێت‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كانیش له‌ 65 ساڵیه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ له‌ 4%ه‌.

وتیشی دواترین ڕوپێوی باری دیموگرافیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامانداوه‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا له‌ 50% پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌مبوه‌ته‌وه‌ بۆ له‌ 35% منداڵ بون كه‌م بووه‌ته‌وه‌.