ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی ڕاگه‌یاند

شوبات 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی دوو ئه‌میرو چه‌كدارێكی داعشی له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان وسلێمانی ڕاگه‌یاند .

 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشدا هاتووه‌ پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی وورد و به‌دواداچوون و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ته‌واو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا توانرا له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سلێمانی(٣)سێ تیرۆریست سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ناوه‌كانی

1-(ا ێ م) له‌ دایك بووی1984 پله‌ی(ڕمیر مچافه‌)بووه‌ به‌ناسننامه‌ی ساخنه‌وه‌ هاتبوه‌ هه‌رێمی كوردستان.

2-(م ا خ ع) له‌ دایك بووی 1976پله‌ی(ڕمیر مچافه‌ الامراء)بووه‌.

3-(ش ز خ) له‌ دایك بووی 1984 ده‌ستگیربكرێن" .

 

هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ سنووری ناوچه‌كانی(حه‌ویجه‌ و حه‌مرین و موێل) چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرریستییان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ناو رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا چه‌ندین به‌رپرسیارێتیان وه‌رگرتووه‌و پاش تێكشكانی داعش له‌و ناوچانه‌ كه‌ تێدا بوون به‌ شێوه‌ی نهێنی و هاتوونه‌ته‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان و له‌ ناوچه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و گوندی(سه‌یده‌)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و سلێمانی نیشته‌جێبوون.حێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ تۆمه‌تباری سێیه‌م(شعیب) به‌ هاوكاری ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر كراوه‌".

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیدا ناوه‌و به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕو دانانی بۆمبیان كردووه‌و دوو تۆمه‌تباریان به‌ناوه‌كانی(ابراهیم و شعیب)له‌ كاتی شه‌ڕدا برینداربوون.

له‌ لایه‌ن به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه‌ هه‌رسێ تۆمه‌تباری ناوبراو به‌ پێی مادده‌كانی(156)ی س و(2)ی تیرۆر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.