به‌غداد فشار له‌ سه‌ر ئاواره‌كان دروست ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌

شوبات 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

حكومه‌تی عێراق دوو مانگه‌ هاوکاری و خۆراکی رۆژانە بۆ ئاوارەكان لە هەرێمی کوردستان نەناردووە، له‌وڕێگه‌یه‌وه‌ دەیەوێت ئاوارەکان ناچار بکات بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.  
لە سنووری هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 127 هەزار ئاوارە دەژین، کە 37%ـیان لەنێو ئەو 29کەمپە دەژین کە بۆیان تەرخانکراوە. 
له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2014 ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاڵاتیانی ناوچه‌ سونییه‌ عه‌ره‌بییه‌كان هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی شه‌ری داعش و تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ناسه‌قامگیری و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری نه‌بونی هه‌لی كار له‌ ناوچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ بەرپرسانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دان بەوەدادەنێن کە نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاری لە بەشێک لە ناوچە سوننییەکان، هۆکارە بۆ نەگەڕانەوەی بەشێک ئاوارەکان