له‌ گه‌رمیان ڕووداوێكی هاتوچۆ شه‌ش قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

شوبات 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ لە سێ ڕێیانی کەلار-قۆرەتوو-پەروێزخان و بەهۆی ڕووداوێکی پێکدادانەوە کەسێک گیانی لەدەست داو ٥ کەسی تر بریندار بوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كی هاتوچۆی گه‌رمیان هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە لەجۆرەکانی تۆیۆتا مێکزەمینی کەئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایش بووە کە لە قۆرەتووەوە هاتووە ئۆتۆمبێلی جۆری مان فلات کە باری پێ بووە لەمەرزی پەروێزخانەوە هاتووە ، لەسەرشەقامی گشتی کەلار بەیەکیانداداوە ، بەهۆی ڕووداوەکەوە یەکێک کارمەندەکانی هێزی ئاسایشی گەرمیان کە لەدایک بووی ١٩٥٨ ە ،گیانی لەدەست داوە،هەروەها پێنج کەسیتر لەهێزەکانی ئاسایش بریندار بوون، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون،دوان لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران