له‌ قوتابخانه‌یه‌كی سلێمانی ئاگركه‌وته‌وه‌

شوبات 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 5ی شوبات پۆلێكی قوتابخانه‌ی باسانی بنه‌ڕه‌تی به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ سوتا.

له‌ كاتی ده‌وامی خوێندكاراندا به‌ هۆی گڕگرتنی سوبایه‌كی نه‌وته‌وه‌ پۆلێكی قوتابخانه‌ی باسانی بنه‌ڕه‌تی له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی سوتا و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌ ، دوای گه‌شتنی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ توانرا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵبكرێت.