ئه‌مریكا كورد له‌ سوریا ده‌پارێزێت

شوبات 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

جۆزێف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند پلانێكی سه‌ربازی و دیپلۆماسیيان بۆ پاراستنی كورد له‌ سووریا هه‌یه‌.

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ باره‌ی دۆخی كورد له‌ سووریا وتی هه‌سه‌ده‌ رێگری له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كات و  ئه‌مریكا پلانی بۆ پاراستنی كورد هه‌یه‌ له‌ سوریا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ تویتێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كشێننه‌وه‌ و ده‌نگی زۆری به‌ دوای خویدا هێنا له‌ نخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.