سبه‌ی موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت

شوبات 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووه‌می فەرمانبەران كرد.

ئه‌مرۆ سی شه‌ممه‌ 5ی شوبات دیوانی لیواكان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ موچه‌ی مانگی 11ی 2018یان وه‌رگرت.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی چوار شه‌ممه‌ 6ی شوبات موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت.

ڕۆژه‌ پێنج شه‌ممه‌ 7ی شوبات موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت

موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت، گه‌رچی سه‌رۆك كۆماری عێراق یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراقی واژۆی كرد و د. ڕێبوار كه‌رێم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند پێویسته‌ پاشكه‌وتی موچه‌ نه‌هێڵرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ بودجه‌ی عێراق دیاریكراوه‌ پاشه‌وتی موچه‌ نایه‌ڵێت.