
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جهماوهرنیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، چەند گۆڕانكارییەك لەمیكانیزمی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی (9 و 12) دەكات.
لهوبارهیهوه سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگهیاند بڕیاری ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ بەشداریكردنی خوێندكارانی پۆلەكانی ( 9 و 12) لەتاقیكردنەوەكان ئەوەیە كە خوێندكاران دەتوانن بەسێ وانەی كەوتووەوە بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن، بەڵام ئەگەر بوو بە چوار وانە، ناتوانن بەشداری بكەن.
لەلایەن خۆشییەوە كەریم لەتیف، بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردە، ڕاگەیاند ئەمساڵ هیچ گۆڕانكارییەك لەڕێنماییەكاندا نەكراوە، بەڵام هەندێك رێنمایی تایبەت بەفۆرمی سۆماو بەكارهێنانی دەركراوەو دیزاینەكەی گۆڕدراوە، ئەو گۆڕانكارییانەش لەبەرژەوەندی خوێندكاراندایە.
هێمای بۆ ئهوه كرد هەمان بڕیاری ساڵی رابردوو بۆ ئەو خوێندكارانەی قۆپی دەكەن دەركراوەتەوە، بەجۆرێك هەر خوێندكارێك ئەمساڵ قۆپی بكات، لەساڵی داهاتوو مافی دەوامكردنی نامێنێت.
كهریم لهتیف ئهوهی خستهڕوو گۆڕانكاری لەگروپی تاقیكردنەوەكان كراوەو ساڵی رابردوو چوار گروپ بووە (A,B,C,D)، بەڵام ئەمساڵ كراوە بە (26) گروپ، كە لەگروپی (A)ەوە دەستپێدەكات بۆ گروپی (Z) پرسیاری گروپەكانیش لەیەكتر ناچێت.