كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

شوبات 06, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 6ی شوبات بڵاوكرده‌وه‌ ئاسمان ساڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پارێزگای هه‌ولێر 17 پله‌ و پارێزگای سلێمانی 15 پله‌یه‌ و پارێزگای دهۆك 15 پله‌یه ‌و پارێزگای كه‌ركوك 19 پله‌یه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبنی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 7ی شوباتی بڵاوكرده‌وه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كاندا هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، نمه‌ باران له‌ كاته‌كانی ئێواره‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌بارێت.