به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: پارتی و یه‌كێتی ھیچ ڕێگەیەكی دیكەیان نییە جگە لە ڕێككەوتن پێكەوە

شوبات 06, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی ڕابردوو كه‌می متمانه‌ دروست بووبوو له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی‌ و خه‌ڵكی كوردستان ناكرێت له‌وه‌ زیاتر ماندوو بكرێت.

به‌ڕێز محەمەد حاجی مەحموود ئه‌مرۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند یەكێتی و پارتی ھیچ ڕێگەیەكی دیكەیان نییە جگە لە ڕێككەوتن پێكەوە، پێویستە ھەموو كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بكەن، رێككەوتنی ئەوان ھەموو كێشەكان چارەسەر دەكات.

لەبارەی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحموود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك شتێكی باشە، بەڵام ئەگەر دۆخی ئەمن و ئاسایشی شارەكە لەدەست ئێمە نەبێت باش نییە، ئەگەر ئێستا ھەزار پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركوك لە ھەمانكاتدا 12 ھەزار چەكداری ھێزەكانی عێراق لەوێیە. ئاسان نییە لە شارێك بە شەڕ دەربكرێیت، بگەڕێیتەوە بتوانی ھەمان حكوم بكەیتەوە.