له‌ سلێمانی تۆمه‌تبارێكی بازرگانیكردن به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ستگیركرا

شوبات 06, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا و بنكەی پۆلیسی كوردستان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون .

- له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتیانی فریوداوەو فێڵی لێكردوون و بەناوی كەسانی ترەوە پارەی لە هاوڵاتیان وەرگتووەو هەڵاتووە .
دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس لە پلانێكی تۆكمەدا و دوای وەرگتنی زانیاری لەسەر تۆمەتبار توانرا لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەراوە (ر ، ج ،س ) دەستگیربكرێت و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

- هێزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بە تەزویركردنی بەڵگەنامەو بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە .
لەئێستا تۆمەتبار بەبڕیاری داوەرو بەپێی ماددەكانی (289-298 لەیاسای سزادانی عیراقی و 4 لەیاسای چاندنی ئەندامەكانی لەش ) ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە