عادل عه‌بدولنه‌هدی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقیه‌كان هه‌یه

شوبات 06, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز‌

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئەمڕۆ پێشمەرگە بەشێكی گرنگی ئەمنییە و بەشێكی ھێزە سەربازییەكانە و لە راستیدا ئێستا ھەماھەنگی بێوێنە لەنێوان ھێزەكانی عێراق و پێشمەرگە ھەیە، ئەگەر ھەماھەنگی و ھاوكاری نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و حەشدی ھۆزەكان و ھەروەھا ھێزە سەربازییەكان و ھێزەكانی وڵاتانی دۆست و ھێزەكانی ھاوپەیمانان نەبوایە، بەسەر داعشدا سەرنەدەكەوتین، بۆیە سەركەوتن بەسەر داعش ھۆكارەكەی ئەو ھەماھەنگیەی نێوان ھەموو ئەو لایەنانە بوو.

هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌می به‌رگری عێراق به‌ پێی ده‌ستوور و له‌ بودجه‌ی 2019 موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خرایه‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق.