وه‌زیری په‌روه‌رده‌: به‌غدا پاره‌كه‌ی نارد پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نامێنێت

شوبات 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند بۆ نه‌هێشتنى پاشه‌که‌وتى موچه‌ ئاسۆکان گه‌شن و بارودۆخى دارایی به‌ره‌و باشى ده‌ڕوات، هه‌رکاتێک به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ بنێرێت که‌ له‌ بودجه‌دا دیاریکردووه‌، پاشه‌که‌وتى موچه‌ نامێنێت.

به‌پێی یاساى بودجه‌ى عێراق که‌ له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا سه‌رۆک کۆمار په‌سه‌ندیکرد و که‌وته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌، ده‌بێت مانگانه‌ 647 ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ بنێردرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندیش نه‌بوو به‌ راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ به‌ به‌غدا

له‌ باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2019ی په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند هیج یسانوێك نه‌ماوه‌ بۆ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ، پێویسته‌ مانگانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌وته‌كانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ شه‌ێوه‌ی قیست بداته‌وه‌.