هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی چوار وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

شوبات 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران.

به‌پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و دارایی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خوێندنی باڵا و زیندانییه‌ سیاسییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 10ی شوبات موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت و رۆژی دوو شه‌ممه‌ 11ی شوبات موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت  و رۆژی سێ شه‌ممه‌ 12ی شوبات موچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت و ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 13ی شوبات موچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.

موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت و به‌پێی یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق پاشه‌كه‌وتی موچه‌ كۆتایی پێده‌هێنرێت و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند پاره‌كه‌ی به‌غدا ناردی كۆتایی به‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ده‌هێنرێت.

لای خۆیشیه‌وه‌ د. ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند كۆتایی به‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ده‌هێنرێت به‌ پێی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی فه‌رمانبه‌ران به‌ قست مانگانه‌ بداته‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران.