له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ ده‌ كه‌س بووه‌ قوربانی

شوبات 08, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

دوا نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی شوبات بەھۆی روداوێکی ھاتوچۆوە لەسەر رێگای سلێمانی - عەربەت ١٠ کەس بووە قوربانی

لەئەنجامی روداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگای سلێمانی - عەربەت شەش کەس گیانیان لەدەستداو چواری کەسی دیکەش بریندار بون.

پاش گەیشتنی ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت، لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەستیپێکردو بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و تەرمی قوربانییەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا