سوسیالیست دیموكرات دژی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌ڵمانیایه‌

شوبات 08, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا،‌ پرۆژه‌یاسایه‌كی بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رەکان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، کە تێیدا هاتووە دەبێت كۆچبه‌رەکان بگەڕێنرێنەوە وڵاته‌كانیان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ورده‌كارییه‌كانی پرۆژه‌یاساكه‌ ئاشكرا ده‌كات کە تێیدا هاتووە: "ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌ ژێر ناوی یاسایه‌ك بۆ باشتركردنی جێبه‌جێكردنی دێپۆرتكرنه‌وه‌یه‌. ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ ته‌واوكه‌ری یاسای كۆچبه‌رانه‌ له‌ رێكیه‌وتنی حكومه‌تی ئێستادا، ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ ئه‌و یاسایا‌نه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت كه‌ چۆن پرۆسه‌ی دێپۆرتكردنه‌وه‌ به‌ خێرا و به‌باشی جێبەجێ بكرێت، هه‌ره‌وه‌ها سزادانی پێشێلکردنی یاسا بەجۆرێک كه‌سێك كه‌ خۆی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانین دیپۆرتی كه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ رەگه‌زنامه‌ و پاسپۆرتی ونكردووه‌ سزا ده‌درێت.

له‌ پرۆژه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو داوای گه‌وره‌كردنی بنكه‌كانی تایبه‌ت به‌ زیندانیكردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ دەکات کە دێپۆرتده‌كرێنەوە‌. له‌م  پرۆژه‌یاسایه‌ هاتووه‌  هه‌ر كۆچبه‌رێك ساخته‌كاری له‌ وه‌رگرتنی سۆشیال بكات یاخود مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مادده‌هۆشبه‌ره‌كاندا بكات ئه‌وا به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ سزا ده‌درێت و دێپۆرتی وڵاتی خۆی ده‌كرێته‌وه"‌.  

زۆربه‌ی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی زیندانی تایبه‌تن بۆ دیپۆرتكراوه‌كان، به‌ڵام لە هەر زیندانێک ته‌نیا جێگه‌ی 100 تا 200 كه‌س دەبێتەوە و بەشی هەموو ئەو کۆچبەرانە ناکات کە مافی مانەوەیان نییە لەم وڵاتە، بۆیە وەزیری ئامادەکاری ئەم پڕۆژە یاسایە داوا دەکات جێگای ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌و زیندانانەشدا بکرێتەوە کە تایبەتن بە تاوانبارەکان. پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانیش دژی ئەم پرۆژه‌یاسایەن.