خاڵه‌ گومرگیه‌كانی هه‌رێم و عێراق لاده‌برێت

شوبات 08, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

لابردنی ئەو خاڵە گومرگیانە کەمێك کاتی دەوێ، چونکە هەندێك رێکاری پێویستە.

محەمەد ئەلتائی، وه‌زیری بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند پەیوەندی حکومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر باشە، لە دوایین کۆبوونەوە رێککەوتین پێناسی گومرگی رێکبخەین ھاوکات بڕیاری لادانی خاڵە گومرگییەکان دراوە، ئەم پرسە جێبەجێکردنی کەمێک کاتی دەوێ .

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و كۆبنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها له‌ هه‌ولێریش شاندی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كۆبونه‌وه‌.