كه‌شناسی هه‌رێم هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبنی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ 10ی شوباتی بڵاوكرده‌وه‌ ئاسمان له‌ نێوان هه‌وری ته‌واو نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران له‌ كات و شوێنی جیاواز.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌  کە شەپۆلێكی تەم هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە و مەوداى بینین له‌ زۆر شوێن كه‌مبوه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌ك كیلۆمه‌تر، پێشبنی ده‌كرێت كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت تا دره‌نگانێكی شه‌و.

ئەلبوومی وێنەکان