له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌قامێكی گرنگی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

شوبات 09, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند كارەكانی بەشی دووەمی پڕۆژەی شەقامی بازنەییی 120 مەتریی شاری هەولێر كە لە شەقامی كەسنەزانەوە بۆ شەقامی كەركووكە بە تەواوی كۆتاییی پێ هاتووە و تەنیا ماوە مەڕاسیمێكی بۆ ڕێكبخەین و لە دوو هەفتەی داهاتوودا شەقامەكە به‌ ڕووی شۆفێران ده‌كرێته‌وه‌