سبه‌ی موچه‌ی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت

شوبات 09, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران

به‌پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ 10ی شوبات موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

بڕیاره‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ 11ی شوبات موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌شبكرێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌م موچه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شی ده‌كات هی مانگی 11ی 2018 و به‌ پاشه‌كه‌وت موچه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند هه‌موو 30 رۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.