شاندێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ده‌كات

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 10ی شوبات شاندێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان پێكهاتبون له‌ به‌ڕێزان حاجى حسێن، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و م. عه‌تا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و حاجی ئه‌نوه‌رعەنەبی ، په‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى و مه‌لا محمه‌د شارباژێڕی، په‌رپرسی پەیوه‌ندییه‌کان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و به‌ ئاماده‌بونی هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان فاتیح ڕه‌ئوف، کارگێڕى مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌لا لو قمان، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسی و عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تی حزبی سۆسیالیست پێشوازیكران. 
لەدیدارەكه‌دا باس له‌ بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌ کرا و تیشکیان خسته‌ سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى هه‌رێمى کوردستان و هیوایان خواست که‌ هه‌رچى زووتره‌ حکومه‌تى نوێى هه‌رێم پێکبهێنرێت تا له‌و ڕێگایه‌وه‌ خزمه‌تى زیاترى جه‌ماوه‌ری كوردستان بکرێت، هەردوولا هیوایان خواست که‌ پەیوه‌ندیه‌کانى هه‌ردوو حزب پتەوتر بکرێت

ئەلبوومی وێنەکان