Error: No articles to display

تانیا تاهر وه‌ک به‌پرسى مه‌کته‌بى ڕێکخراوه‌ پیشه‌یى و جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌ستبه‌کاربوو

ئاب 25, 2018
ێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 ى ئابى 2018 ،له‌سه‌ر ڕۆشنایى کۆبونه‌وه‌کانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ......به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ  فاتیح ڕووف ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ختیار که‌ریم ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و دکتۆر فه‌رهاد تۆفیق ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له‌ مه‌راسیمێکدا تانیا تاهیر ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى وه‌ک به‌پرسى نوێى مه‌کته‌بى ڕێکخراوه‌ پیشه‌یى و جه‌ماوه‌ریه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستا ده‌ست به‌کاربوو.
 
 ده‌ستپیکى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ ڕێز لێنان له‌گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد. 
 
دواتر فاتح ره‌ئوف ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى به‌ گرنگیه‌وه‌ باسى له‌ڕۆڵى کاریگه‌رى مه‌کته‌بى ڕێکخراوه‌ پیشه‌یى و جه‌ماوه‌ریه‌کان کرد که‌ به‌ به‌رده‌وامى وه‌ک ده‌زگایه‌کى کرنگ به‌شداریکرده‌وه‌ له‌ پێگه‌یاندنى کادیرى کاراو چالاک له‌ بواره‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا هاوکات  سوپاسى به‌رپرسى و کادیر و ئه‌ندامان و  ستافى پێشووى مه‌کته‌بى ڕێکخراوه‌ پیشه‌یى و جه‌ماوه‌ریه‌کانى کردکه‌ له‌ ڕابووردودا سه‌رکه‌و توانه‌ کاره‌کانیان ئه‌نجامدا و هاوکات هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ به‌رپرسى  نوێ خواست له‌ و ئه‌ره‌که‌ى خراوته‌ سه‌رشانى  سه‌رکه‌تو بێت و هه‌موو پشتگیریه‌کى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى بۆ سه‌رکه‌وتن و به‌رو پێشچونى کاروچالاکیه‌کانیان دووپاتکرده‌وه‌.
.