پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وی سنوری هه‌رێم

شوبات 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌م مانگە پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ره‌تادا پێشمه‌ركه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك.

بەشار كیكی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند ئەم مانگە پێشمەرگە دەگەڕێتەوە و سەرەتاش لە كەركوك دەست بە پڕۆسەكە دەكرێت، دواتری لە ناوچە كوردستانییەكانی دیكە.

راشیگەیاند ئەمەریكا و لایەنی نێودەوڵەتی سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی پێشمەرگە چونکە ئەوان پێشمەرگە وەك ھێزێكی ئاشتی پارێز دەبینن و دەزانن ھەر شوێنێك لەژێر دەستی پێشمەرگە بێت، پارێزراوە.

دوێنێش له‌ گه‌رمه‌سێر به‌رپرسانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌رپرسانی سوپای عێراق كۆبونه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ هێزی پێشكه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان.

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌.