سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كرێت

شوبات 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2018ی فه‌رمانبه‌ران.

به‌پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبه‌ی  سێ شه‌ممه‌ 12ی شوبات موچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت و ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 13ی شوبات موچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.

موچه‌ی مانگی 11ی 2018 فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت به‌ پاشكه‌وت و ئه‌مڕۆ یاسای بوودجه‌ی 2019ی عێراق له‌ ڕۆژنامه‌ی وه‌قائعی عێراقی بڵاو كرایه‌وه‌، ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و به‌ پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق پاشه‌كه‌وتی موچه‌ كۆتایی پێده‌هێنرێت.