گره‌نتی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ كراوه‌

شوبات 13, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز
جەنین هێنیس پلاسشخات، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا رایگەیاند داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەم ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکانیان و گەیشتنە چارەسەر.

وتیشی بودجەی ساڵی2019 گەرەنتی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ده‌كات ".

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیکردەوە، نیگەرانن لەبارەی تەواونەکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، هەروەها پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان