مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سبه‌ی موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت

شوبات 13, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی دارایی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می 2018 فه‌رمانبه‌ران.

به‌پێی زانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز سبەی پێنج شەممە 14ی شوبات مووچەی وەزارەتی داد و وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەشدەکرێت

هه‌روه‌ها رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 17ی شوبات مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و سامانە سرووشتییەکان و ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابەش دەكرێت.

رۆژی دوو شەممە  18ی شوبات مووچەی هێزی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەش دەكرێت.

وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند هه‌موو 30 ڕۆژجارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.