به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا

شوبات 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 14ی شوبات به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی سۆسیالیست له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی فراكسێۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی  په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 18ی شوبات بۆ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه.