شاندێكی باڵای حزبی سۆسیالیست سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی چین ده‌كات

جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 14ی شوبات شاندێكی باڵای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و به‌ یاوه‌ری به‌ڕێزان ڕزگار غه‌فور، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و فایه‌ق مه‌هدی، ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی سه‌ركونسوڵخانه‌ی كۆماری میللی چینیان كرد له‌ شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێز "نی رووچ "،سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری چین به‌ گه‌رمی پێشوازیكران.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و كۆماری چین كرایه‌وه‌ به‌ گرنگزانرا په‌یوه‌ندیه‌ سیاسی و بازرگانی و كه‌لتوری و ڕۆشنبیری و زانستی هه‌رێم و چین زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت.
له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا شاندی حزبی سۆسیالیست و سه‌ركونسوڵخانه‌ی كۆماری چین باس له‌ گۆڕانكاریه‌ سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی كرا له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ تایبه‌ت له‌ عێراق و سوریا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه‌كرایه‌وه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌.
هه‌رله‌ دیداره‌كه‌دا شاندی حزبی سۆسیالیست ڕۆڵی كۆماری چینیان به‌رزنرخان له‌ په‌یوه‌ندیه‌ دۆستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و داواشیان كرد كه‌ ڕۆڵی زیاتر بین له‌ وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی كوردستان و هانی كۆمپانیا چینیه‌كان بده‌ن كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر بته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان كرده‌وه‌.

 

ئەلبوومی وێنەکان