به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومورگ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ و واژۆی ڕیباز حه‌ملان ، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومورگ له‌ پارێزگا هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بنكه‌كانی گومورگی ( ته‌وێڵه‌ و عه‌نه‌ب و خورماڵ و پشته‌ ) به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو ئه‌م به‌یانه‌ جێبه‌جێده‌كرێت له‌ ڕێكه‌وتی بڵاوبونه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان.

ئەلبوومی وێنەکان