شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌رێكه‌وت

شوبات 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مرۆ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕیكه‌وتن بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌لمانیا.

شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پۆ به‌شداریكردن له‌و كۆنگره‌یه‌ پێكهاتووه‌ له‌ مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا.

بڕیارە سبه‌ی هه‌ینی 15ی شوبات كۆنگره‌ی مونشن دەستپێبکات ،كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن کۆنگره‌یه‌كی ساڵانەیە لەبارەی سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت. 
ساڵانە زیاتر لە 350 سەرکردە و کەسایەتی دیار لە زیاتر لە 70 وڵاتی جیهانەوە بەشداریی دەکەن