مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌باشماخ به‌به‌هاى چوار ملیار دۆلار ترانزێتى شتومه‌ک کراوه‌

شوبات 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ ماوه‌ى 10 مانگى رابردوودا له‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخه‌وه‌، به‌ قه‌باره‌ى نزیکه‌ى چوار ملیار دۆلار شتومه‌ک و کاڵاى بازرگانى ترانزێت کراوه‌ و بۆ شوێنى جیاواز گواستراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى "ئیرنا" به‌ختیار ره‌حمانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرکى پارێزگاى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ئاشکراى کرد، له‌ نه‌ورۆزى رابردووه‌وه‌ بایى سێ ملیار و 998 ملیۆن دۆلار کاڵا له‌و ده‌روازه‌یه‌ ترانزێت کراوه‌ و به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو 2% به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و باسى له‌وه‌ کرد که‌ به‌ گشتى ملیۆنێک و 706 هه‌زار تۆن شتومه‌ک له‌ ده‌روازه‌که‌ ترانزێت کراوه‌، له‌کاتێکدا له‌ هه‌مان ماوه‌ى ساڵێکى پێشتر له‌ رووى کێشه‌وه‌ ئاسته‌که‌ى دابه‌زیوه‌، به‌ڵام به‌هاکه‌ى به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

پارێزگاى سنه‌ خاوه‌نى دوو ده‌روازه‌ى چالاکه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان که‌ بریتین له‌ سه‌یران به‌ن و باشماخ و جگه‌ له‌ هه‌نارده‌ى کاڵا بۆ هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌شێکى به‌رچاویش ترانزێت ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ئه‌و کاڵایانه‌ش ئێران نییه‌، به‌ڵکو به‌شى زۆرى له‌ وڵاتانى تره‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئێران و پاشان بۆ هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌کانى تر گواستراونه‌ته‌وه‌.