مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

پۆلیسی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێک بۆ ڕێگرییکردن له‌‌ زیاده‌ڕه‌ویی ئه‌نجامده‌ده‌ن

شوبات 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌مه‌به‌ستی ڕێگرییکردن له‌حاڵه‌ته‌کانی دروستکردنی خانوو بینا به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌و (تجاوز)، به‌شی پۆلیسی چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان‌و بنکه‌ی پۆلیسی شاره‌وانی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێکیان له‌سنوری گوندی ژاڵه‌ ئه‌نجامدا.

پاش زیادبونی حاڵه‌ته‌کانی دروستکردنی خانوو بینا به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌یى له‌سنوری گونده‌که‌، هه‌ردو به‌شی پۆلیسی چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان‌و بنکه‌ی پۆلیسی شاره‌وانی هه‌ڵمه‌تێکی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداو توانیان ڕێگریى بکه‌ن له‌دروستکردنی چه‌ندین که‌س که‌ به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌و خانوو بینایان له‌سه‌ر زه‌وی گونده‌که‌ دروستکردبو.

هاوکات هاوڵاتیان ئاگادارکرانه‌وه‌و ڕێنمایى پێویستیان ئاراسته‌کرا که‌ به‌پێی یاسا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خانوو بینا له‌سه‌ر موڵکی گشتی‌و زه‌وی کشتوکاڵی دروستبکرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌کاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر سه‌رپێچیو زیاده‌ڕه‌وییه‌کدا روبه‌روی دادگا ده‌کرێنه‌وه‌و سزای یاسایى ده‌درێن.

هه‌ڵمه‌ت‌و چالاکییه‌کانی به‌شی پۆلیسی چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان‌و بنکه‌ی پۆلیسی شاره‌وانی بۆ ڕێگرییکردن له‌حاڵه‌ته‌کانی دروستکردنی خانوو بینا به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ین دور بکه‌ونه‌وه‌ له‌و کاره‌ نایاساییه‌.