Error: No articles to display

کۆبونه‌وه‌ی فراوان له‌ مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

ئاب 25, 2018
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ  25ى ئابى 2018 کۆبونه‌وه‌ی فراوانی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و به‌ ئاماده‌بونی هه‌ریه‌که‌ له‌ به‌ڕێزان  مامۆستا ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى ڕێکخستنى ناوه‌ندى و ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ نوری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا ئیبراهیم مه‌حمود، بەرپرسی مەڵبەندی شاره‌زوور و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مەڵبەند .
 
ده‌ستپێکى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ڕیگاى ڕزگارى کوردستان ده‌ستى پێکرد.
 
پاشان‌ باس له‌ ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کرا و گرنگی پێدانی ئەو یادە لەلایەن مەڵبەندی شاره‌زوور بەرز نرخێندرا لەلایەن شاندی مەکتەبی سیاسیەوە سوپاسی مەڵبەند کرا لەبەرامبەر ئەرک و ماندوبونیان لەڕاپەڕاندنی ئەرکه‌کانیان.
 
له‌ته‌وه‌رێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر کارکردنى زیاتر کرایه‌وه‌ له‌پێناو فراوانکردنى رێکخستنه‌کانى حزب و کارکردن بۆ سه‌رخستنى حزبى سۆسیالیست له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که‌به‌شدارى پرۆسه‌که‌ى کردووه‌ له‌چوارچێوه‌ى (لیستى سه‌رده‌م).
 
له‌ کۆونه‌وه‌که‌دا ته‌ئکیدکرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشخستنی پرۆسه‌ی دیموکراسی له‌ هه‌رێمی کوردستان  له‌م قۆناغه‌دا و ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو حزبی سۆسیالیست له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ واده‌ی خۆیدا.
  
دواتر دەرگای گفتو گۆ بەڕوی ئامادە بوندا کرایەوەو سەرنج و پێشنیاری ئەندامانی حزب وەرگیرا و وەڵامی ڕەخنەو پێشنیارەکانیان درایەوە له‌ لایه‌ن به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی حزبی سۆسیالیست و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی.