مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك له‌ چین و توێژه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان كرد

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی شوبات له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باسی دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕۆڵی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی به‌رزنرخاند كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ پاڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ سه‌خته‌ی كه‌به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گرتبوو له‌ پاڵ ڕۆڵه‌كانیان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری ڕووبه‌ڕوی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه‌ و قوربانی گه‌وره‌یاندا و پارێزگاریان له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕینكرد.

  به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو خۆشبه‌ختانه‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت و دۆخی سیاسی و ئابووری  ئێستا له‌ ساڵانی ڕابردوو باشتره‌ و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌ستبكات به‌ وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان تا هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی تر كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ پێویستی زانی په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند بن.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌ركی په‌رله‌مانتارانی كورده‌ له‌ عێراقی فیدراڵی مافه‌ڕه‌واكانی كورد له‌ به‌غداد به‌ ده‌ستبهێنن  له‌ رێگه‌ی چه‌سپاندنی ده‌ستوور .

لای خۆیشیانه‌وه‌ میوانان سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ لێیكردووه‌ن.