مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: له‌گه‌ڵ كورد ڕووبه‌ڕوی داعش بوینه‌وه‌

شوبات 15, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، رایگەیاند ئەرکیان بەردەوام دەبێت له‌ شه‌ڕی دژی داعش، چونکە رێكخراوه‌كه‌ بە تەواوی شکستی نەهێناوە و خۆی و تۆڕەكانی گۆڕیوە .

ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، له‌ وتارێكدا له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد کورد لەگه‌ڵ ئەوان لەبەرەکانی پێشەوە جەنگان و قوربانی زۆریان لە دژی داعش داوەو تەنیا بە بەشداری راستەقینەی کورد و پێکهاتەکان ئاشتی بەردەوام دەبێت.

ئۆرسولا ڤۆندەرلاین وتیشی: ئەرکمان بەردەوام دەبێت، چونکە داعش بە تەواوی شکستی نەهێناوە و خۆی و تۆڕەكانی گۆڕیوە دەبێت ئێمەش خۆمان بگۆڕین".

كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن زیاتر له‌ 70 ده‌وڵه‌ت تێدا به‌شداره‌ و زیاتر له‌ 270 كه‌سایه‌تی جیهانی له‌ كۆنگره‌كه‌ به‌شداره‌ و له‌و نێوه‌نده‌شدا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگه‌ره‌كه‌ به‌شداره‌.

ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه.