مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

بانگهێشتنامه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆکى یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان، بانگهێشتى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ئاماده‌بوون بۆ ته‌واوکردنى بڕگه‌کانى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى (ده‌سپێک)ی، ساڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، له‌کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ رێکه‌وتى 18-2-2019.

ئه‌مه‌ش ده‌قى بانگهێشته‌که‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان
دواى کۆبوونـه‌وه‌ى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق و له‌سه‌ر داواى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان، سه‌رۆکى یه‌که‌م دانیشتن بانگهێشتى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ته‌واوکردنى بڕگه‌کانى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى (ده‌سپێک)ی، ساڵى یه‌که‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، له‌ کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ رێکه‌وتى 18-2-2019، تکایه‌ له‌کاتى دیاریکراودا ئاماده‌ بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..
سه‌رۆکى یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق

 

ئەلبوومی وێنەکان