سه‌عدییه‌ ... حه‌شدى شه‌عبى پرۆسه‌ى به‌عه‌ره‌بکردنى ناوچه‌که‌ ئه‌نجام ده‌دات

شوبات 16, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

عومه‌رئاواره‌


حه‌شدى شه‌عبى له‌ شاره‌دێى سه‌عدییه‌ى سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ى خانه‌قین ده‌ستى به‌ پرۆسه‌ى ته‌عریبکردنى ناوچه‌که‌ کردووه‌ وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 1300 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده‌ى سه‌نته‌رى ئه‌و شاره‌دییه‌ کردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شێرکۆ تۆفیق کارگێڕى لقى خانه‌قینى پارتى دیموکراتى کوردستان به‌جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند : پرۆسه‌ى به‌ عه‌ره‌ب کردن وده‌ست کردنه‌ سه‌ر زه‌وى وزارى کوردانى ناوچه‌که‌ له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بى هاورده‌وه‌ ڕۆژ له‌ دواى ڕۆ ژله‌ شاره‌دێى سه‌عدییه‌و ده‌وروبه‌رى له‌ دواى به‌ چڕى به‌ڕێووه‌ ده‌چێت وله‌ ئێستاشدا یه‌ک زه‌وى وزار به‌ ده‌ست کورده‌وه‌ له‌وێ نه‌ماوه‌ وهه‌مووى له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بى هاورده‌وه‌ داگیر کراوه‌ وله‌و ڕووه‌وه‌ش حه‌شدى شه‌عبى هاوکارییان ده‌کات وکارئاسانیان بۆ ده‌کات ،چونکه‌ له‌ ئێستادا حه‌شدى شه‌عبى کۆنترۆڵى بارودۆخى ناوچه‌که‌ى کردووه‌ وده‌ستى به‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى وئه‌منى شاره‌دییه‌که‌دا کرتووه‌.

وتیشى : له‌ دواى 16ى ئوکتۆبه‌ره‌وه‌ 1300 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده‌ له‌ لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ هێنراوه‌نه‌ته‌ ناوچه‌که‌و له‌و گوندانه‌ نیشته‌جێکراون که‌ پێشوتر هى کورد بوون وبه‌ هۆى مه‌ترسییه‌کانى حه‌شد وداعش ناوچه‌که‌یان به‌جێهێڵاوه‌ وڕوویان له‌ ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ وله‌و ڕووه‌ش هه‌ر کوردێک داواى مافى خۆى بکات ئه‌وا له‌ لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بییه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌که‌ ئه‌وا تیرۆرده‌کرێت یاخود خراپى به‌ سه‌ر دێت.