مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌نوێنه‌رى ڕێکخراوى بیلیکا مسیح ده‌کات

شوبات 17, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 17ى شوبات به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمودپێشوازیکرد له‌ نوێنه‌رى ڕێکخراوى بیلیکان مه‌سیح له‌ شارى سلێمانى .

له‌ دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود باسى له‌ پێکه‌وه‌ژبانى پێکهاته‌ و ئه‌دیانه‌ جیاوازه‌کان کرد له‌ هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو جێگاى خۆشحاڵییه‌ که‌ پێکه‌وه‌ژیانى ئاین و پێکاته‌ جیاوازه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان له‌ ئاستێکى زۆر باشدایه‌و و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ له‌ کاتى نائارامیه‌کانى ناوچه‌کانى عێراق و هاتنى چه‌کدارانى داعش بۆ نه‌ینه‌واو ده‌شتى نینه‌وا زۆرێک له‌ مه‌سیحیه‌کان ڕوویان له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد.

به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود هێماى بۆ ئه‌وه‌ کرد گرنگه‌ ئه‌م پێکه‌وه‌ ژیان به‌ردوامبێت له‌ هه‌رێمى کوردستان و ئه‌رکى هه‌موو لایه‌که‌ گه‌شه‌ى زیاتر بده‌ن به‌ لایه‌نى ڕۆژشنبیرى و کۆمه‌ڵایه‌تى تا پێکاته‌ و ئه‌دیانه‌ جیاوازه‌کان پێکه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ ئارامى بژین.

به‌ڕێز ئارام بورهان، نوێنه‌رى ڕێکخراوى بیلیکان مه‌سیح ژماره‌یه‌ک په‌رتوکى به‌خشیه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و سوپاسى ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌که‌ى کرد که‌ لێکرا.