به‌ختیار که‌ریم: فراکسیۆنى سۆسیالیست به‌شداریى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌کات

شوبات 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

بڕیاره‌ پاش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ 18 ى شوباتى 2019 ،په‌رله‌مانى کوردستان کۆ ببێته‌وه‌ بۆ ته‌واوکردنى یه‌که‌م دانیشتى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ختیار که‌ریم وته‌بێژى حیزبى سیۆسیالیستى دیموکراتى کوردستان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: "فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان یه‌کلایى بووه‌ته‌وه‌ و به‌شدارى دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کات".

به‌ختیار که‌ریم وتیشی: "له‌ چوارچێوه‌ى پیاده‌کردنى دیموکراسى له‌ کوردستاندا پێویسته‌ به‌ ‌زووترین کات په‌رله‌مانى کوردستان کۆ ببێته‌وه‌، پێویسته‌ ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان که‌ ده‌نگیان هێناوه‌ نوێنه‌ریان له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌ به‌شداریى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بکه‌ن، تا له‌ چوارچێوه‌ى یاسادا ته‌واوى ئه‌و گرفت و کێشانه‌ى هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن".

وته‌بێژى حیزبى سۆسیالیست ده‌ڵێ: "ئێمه‌ وه‌ک حزبى سۆسیالیست کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ گرنگ ده‌زانین، فراکسیۆنه‌که‌مان به‌شداریى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات و ده‌نگ به‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان ده‌دات".

به‌ختیار که‌ریم ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌: "پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان واقعیانه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ دۆخى ئێستاى کوردستان بکه‌ن و بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان".