کۆبوونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌مان دواخرا

شوبات 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


بڕیاربوو پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 18 ى شوباتى 2019 یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام به‌ هۆى رێکنه‌که‌وتنى لایه‌نه‌کان کۆبوونه‌وه‌که‌ بۆ پاش نیوه‌ڕۆ دواخرا.

له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوانیدا ڕێڤینگ هرورى سه‌رۆکى یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند، دواى کۆبونه‌وه‌ى فراکسیۆنى لایه‌نه‌کان بڕیاردرا، دانیشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى کوردستان دوابخرێت بۆ کاتژمێر3ى پاش نیۆرۆ.

شایانى باسه‌ دواى تێپه‌ڕبوونى زیاتر له‌ چوارمانگ ربه‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان که‌له‌ِۆژی(30ى ئه‌یلولى 2018) به‌ڕێوه‌چوو تائێستا به‌هۆى رێکنه‌که‌وتنى لایه‌نه‌کان ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌.