په‌رله‌مانى کوردستان ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌ڵبژارد

شوبات 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌کاژێر 03:15 خوله‌ک کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به‌بێ فراکسیۆنى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ستیپێکرد و دواتریش فراکسیۆنى یه‌کگرتووى ئیسلامى هۆڵى په‌رله‌مانیان جێهێشت .

پاشان په‌رله‌مانى کوردستان پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌ستى پێکرد و سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگره‌کانى هه‌ڵبژێردران .

ڤالا فه‌ریدوه‌ک سه‌رۆکى په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی، وه‌ک جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چى وه‌ک جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ڵبژێردران.

له‌پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له‌ ڤالا فه‌رید به‌ 64 ده‌نگ، هێمن هه‌ورامى 68 و مونا قه‌هوه‌چى به‌ 60 ده‌نگ بۆ پۆسته‌کانیان ده‌ستنیشان کران.