سیستمى ئه‌لکترۆنى له‌ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى عێراق و هه‌رێم داده‌نرێت

شوبات 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


بۆ باشتر چاودێریکردنى ده‌روازه‌ سنورییه‌کان، ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى عێراق سیستمى ئه‌لکترۆنى له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان داده‌نێت.

ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرایکردووه‌، ئه‌و سیستمه‌ ئه‌لکترۆنییه‌ ده‌توانێت ئاسانکارى له‌ کارى گومرگى بکات و رۆتین و ناشه‌فافیه‌ت که‌مبکا‌ته‌وه‌، داواشى له‌ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم کردووه‌ سیستمى ئه‌لیکترۆنى له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانى هه‌رێم جێبه‌جێبکرێت.

سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانى عێراقیش رایگه‌یاندوه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێککه‌وتن کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئامێر و ورده‌کارییه‌کانى سیستمه‌که‌ بۆ ده‌زگا گومرگییه‌کان دابنرێت و خولى تایبه‌ت بۆ کارمه‌ندانى ده‌روازه‌ سنورییه‌کان بکرێته‌وه‌.