به‌ یاسا پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم چه‌سپێنراوه‌

شوبات 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

پاره‌ی به‌شێكی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ نه‌دراوه‌ و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت " ڕێژه‌ی قه‌رزی جوتیارانی هه‌رێم لای حكومه‌تی عێراق 557 ملیار دیناره‌ ".

د. محه‌مه‌د شاكر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند كار له‌سه‌ر پاره‌ی جونیاران كراوه‌ و له‌ بودجه‌ چه‌سپێنراوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ڕێژه‌ی قه‌رزی جوتیاران لای حكومه‌تی عێراق 557 ملیار دیناره‌، به‌ڵام 77 ملیار دینار كێشه‌ی له‌سه‌ره‌، چونكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌نارده‌ كراوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد گرنگه‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران له‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق هاتووه‌ و دانی پێدانراوه‌ .

د. محه‌مه‌د شاكر وتیشی تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی حكومه‌ته‌ ئاخۆ به‌ چ میكانیزم و كه‌ی و چۆن پاره‌ی جوتیاران ده‌داته‌وه‌؟

حكومه‌تی عێراق پاره‌ی به‌شێكی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 ی نه‌داوه‌.