
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
ئه‌مرۆ شه‌ممه 25ى ئابى 2018 کۆبونه‌وه‌ی فراوانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه‌ی حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا به سه‌رپه‌ره‌شتی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و به ئاماده‌بونی هه‌ریه‌که له به‌ڕێزان مامۆستا سادق جه‌باری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى ڕێکخستنى ناوه‌ندى و مامۆستا ڕه‌سوڵ ڕه‌ئوف،به‌رپرسی مهڵبهندیكهركوك و خالید عه‌لی، بەرپرسی مەڵبەندی چه‌مچه‌ماڵ و مامۆستا ئاكۆ، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ته‌كیه و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى مەڵبەند .
ده‌ستپێکى کۆبونه‌وه‌که به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى ڕیگاى ڕزگارى کوردستان ده‌ستى پێ‌کرد.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باسی له گۆڕانکاریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که کرد به گرنگی زانی له‌م قۆناغه‌دا گه‌لی کورد به یه‌کهه‌ڵوێستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا بكات و به یهكدهنگیش به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به مافه ڕه‌واكانی خۆی بگات.
له ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌کرد هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه و حزبی سۆسیالیست سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، وتیشی ئه‌گه‌رچی زیاتر له ساڵێک تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا ، بۆیه گرنگه له 30 ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان به ئازادانه بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و نوێنه‌ری خۆیان دیاری بکه‌ن.
به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی حزبی سۆسیالیست ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد وڵاتان هه‌رێمی کوردستان هانده‌ده‌ن که هه‌ڵبژاردنه‌کان له وادی خۆیدا ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستان زیاتر گه‌شه بکات.
له ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود تیشکی خسته‌سه‌ر ڕۆڵی حزبی سۆسیالیست له کاری مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی و کارکردن له سه‌ر داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان و گه‌یاندنی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ، وتیشی حزبی سۆسیالیست هه‌موو ئاماده کاریه‌کانی ته‌واو کردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له چوارچێوه‌ی( لیستی سه‌رده‌م ) .
دواتر دەرگای گفت‌و گۆ بەڕوی ئامادە بوندا کرایەوەو سەرنج و پێشنیاری ئەندامانی حزب وەرگیرا و وەڵامی ڕەخنەو پێشنیارەکانیان درایەوە له لایه‌ن به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی حزبی سۆسیالیست و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی.
|
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |