پۆلیسى سلێمانى 20 ژنى ده‌رۆزه‌که‌ر ده‌ستگیر ده‌کات

شوبات 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


هێزه‌کانى پۆلیسى سلێمانى له‌به‌روارى 30-1-2019 تا 5-2-2019 هه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و ژنانه‌ى که‌ له‌ناوچه‌ى پیشه‌سازى سلێمانى و ترافیک لایتى دوڕیانه‌که‌ى سه‌رچنار به‌بیانوى سواڵکردن و ده‌رۆزه‌کردن ڕاده‌وه‌ستن و کارى نه‌شیاو ده‌که‌ن و بونه‌ته‌ مایه‌ى بێزارى هاوڵاتیان.

له‌و به‌رواره‌دا هێزه‌کانى پۆلیسى سلێمانى (20) تۆمه‌تباریان ده‌ستگیرکرد که‌سه‌رجه‌میان ژنن، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى ماده‌ى 390 له‌یاساى سزادانى عێراقى به‌ندن.

ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌رجه‌م شوێن و شه‌قامه‌کانى ناوشارى سلێمانى به‌تایبه‌ت ترافیک لایته‌کان، به‌مه‌به‌ستى بنه‌بڕکردنى ئه‌و دیارده‌یه‌.